Erbil 31°C سێشەممە 16 حوزەیران 14:42

ئەحمەد شەرع بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ ترەمپ دەچێتە سعوودییە

کوردستان TV
100%

ئەحمەد شەرع سەرۆك كۆماری سووریا سبەی چوارشەممە دەگاتە سعوودییە بۆ دیمانە و كۆبوونەوەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا.

ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لەچوارچێوەی سەردانەكەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمڕۆ سێشەممە گەیشتە سعوودییە و لەگەڵ محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی ئەو وڵاتە كۆبووەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان، ترەمپ بە پێشنیاری سعوودییە رازی بووە بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ ئەحمەد شەرع تا لە نزیكەوە گوێی لە پێشنیار و بۆچوونەكانی بێت.

وەك چاوەڕوان دەكرێت كۆبوونەوەكە سبەی چوارشەممە ئەنجام بدرێت و ماوەی 45 خولەك بخایەنێت.

 

چاوەڕوان دەكرێت ئەحمەد شەرع لە كۆبوونەوەكەدا داوا لە ترەمپ بكات ئەمەریكا سزا سەپێنراوەكانی سەر سووریا هەڵبگرێت.

لەبەرامبەر هەڵگرتنی سزاكانیش، سووریا رێگە بە كۆمپانیا ئەمەریكییەكان دەدات بێنە وڵاتەكە و سوود لە كانزا سروشتییەكان وەربگرن هاوشێوەی ئەوەی لە ئۆكڕانیا داواكرابوو.

جگە لە سەرۆكی سووریا، چاوەڕوان دەكرێت هەر لە سعوودییە ترەمپ چاوی بە مەحموود عەباس سەرۆكی فەڵەستین و جۆزێف عەون سەرۆكی لوبنانیش بكەوێت.

گەشتەكەی دۆناڵد ترەمپ بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەمڕۆ سێشەممە بۆ وڵاتی سعوودییە دەست پێ كردووە و دواتریش سەردانی هەریەك لە وڵاتانی قەتەڕ و ئیماڕات دەكات و تا رۆژی 16ی مانگ لە ناوچەكە دەمێنێتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.