Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 12:44

هاتوچۆی هەولێر بەهۆی خۆڵباراین داوایەك لە شوفێران دەكات

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بەهۆی خۆڵبارینەوە داوا لە شوفێران دەكات بە وریاییەوە ئۆتۆمبێلەكانیان لێبخوڕن بۆ ئەوەی لە رووداوی نەخوازراوی هاتوچۆ بەدووربن.

هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت "ماوەی چەند ڕۆژێکە کەشێکی خۆلبارین شاری هەولێری گرتۆتەوە کە بەهۆی ئەم خۆڵبارینەوە ئاستی بینین کەم بۆتەوە".

راشیگەیاند "داوا لە شوفێران دەکەین لە کاتی خۆڵبارین دا بە وریایی لێخوڕین ئەنجام بدەن و جامی ئۆتۆمبێلەکان دابخەن لایتی نزم هەڵبکەن".

هاتوچۆی هەولێر ئاماژە بەوەش دەكات كە ئەنجامدانی ئەم رێنماییانە بۆ ئەوەیە كە بەهوی کەمبوونەوەی ئاستی بینین، ئۆتۆمبێلەکانی دوای خۆیان بیان بینن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.