Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 12:49

رێباز حەملان: بەغدا نەیتوانی هیچ سەرنج و تێبینییەك لەسەر لیستی مووچە بدۆزێتەوە

کوردستان TV
100%

یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری ئابووری رایگەیاند، دوای سێ هەفتە لە ناردنی لیستی مووچە، بەغدا نەیتوانی هیچ سەرنج و تێبینییەك لەسەر لیستی مووچە بدۆزێتەوە.

رێباز حەملان یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری ئابووری رایگەیاند "هەفتەی پێشوو لە بەشێکی راگەیاندنەکانی هەرێم و عێراق بۆ هاونیشتمانیانمان روون کردەوە کە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەتایبەت لەسەر مووچەی مانگی چوار و هۆکاری دواخستنی هاتە سەرخەت و بە نوێنەرانی کوردی گوتبوو كە دەبێت بە زووترین کات چارەسەر بکرێت".

راشیگەیاند "سەرۆكی حكوومەت لە بەغداوە بە جەنابیان گوتبوو کە ئەم هەفتەیە چارە دەبێت، ئەمرۆ سێشەممە 5/13 مووچەی مانگی چوار هات".

رێباز حەملان هەروەها رایگەیاند "دوای ئەو هەموو مشتومڕەی لەسەر دواکەوتنی مووچەی مانگی چوار کرا، سەلمێندرا کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان راستگۆ بوو لەگەڵ مووچەخۆران و هاونیشتمانیان".

جەختیشی كردەوە كە "زیاتر لە سێ هەفتە مووچەی هەرێم دواخرا، بەڵام بەغدا نەیاتوانی هیچ سەرنج و تێبینییەکی هەبێت لە رووی یاسایی و کارگێری و لیستی مووچە و میزان مراجەعە و داهاتی ناوخۆش، چونکە حکوومەتی هەرێم لەسەر راسپاردەی سەرۆک وەزیران سەرجەم پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ کردبوو".

ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی دارایی حكوومەتی فیدڕالی رەزامەندی لەسەر ناردنی بڕی 959 ملیار و 514 ملییۆن دینار دەربڕی بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، دوای گەیشتنی پارەكەش وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان خشتەی دابەشكردنی مووچەی راگەیاند.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.