رێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) سڵاو لە بڕیارەكانی كۆنگرەی 12ی پەكەكە دەكات سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوە و چەكدانانی حزبەكە.
عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری پەكەكە ئەمڕۆ سێشەممە لە پەیامێكدا رایگەیاند "هەڤاڵانی بەڕێز، بە خەمێکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی عەلی حەیدەر کایتان و رەزا ئاڵتوونم بیست، دواتر یادەوەریی هەردوو هاوڕێ دەنرخێنم و ئێستا بە رێزێکی زۆرەوە یادیان دەکەمەوە".
راشیگەیاند "سڵاو لە بڕیارەکانی 12یەمین کۆنگرەی مێژوویی دەکەم و پەیامەکانی پەیوەست بە رۆژانی داهاتوو بە رێزەوە دەنێرم".
دوێنێ دووشەممە پارتی كرێكارانی كوردستان ئەنجامەكانی كۆنگرەی 12ی حزبەكەی بڵاو كردەوە كە چەند رۆژێك پێش ئێستا ئەنجامدرابوو، تێیدا هەڵوەشاندنەوەی حزبەكە و كۆتاییهێنان بە خەباتی چەكداری بۆ سەركەوتنی پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا راگەیاند وەك ئەوەی عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیكراوی حزبەكە داوای كردبوو.
دەقی پەیامەكەی عەبدوڵا ئۆجەلان:-
هەڤاڵانی بەڕێز، بە خەمێکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی عەلی حەیدەر کایتان و رەزا ئاڵتوونم بیست. دواتر یادەوەریی هەردوو هاوڕێ دەنرخێنم و ئێستا بە رێزێکی زۆرەوە یادیان دەکەمەوە. لە تێکۆشانی بوونی نەتەوەیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیدا، شوێنی ئەوان هەمیشە دیارە. بۆ پارادایم و سیستمی سەردەمی نوێ، وەک بەها بنەڕەتییەکانی ئیلهام بەخش، ئەوان تا هەتایە رۆڵی خۆیان دەگێڕن.
لە تێکۆشانی ئێمەدا وەک رێبەری هەمیشەیی، بوونی خۆیان دەپارێزن.
بەم بۆنەیەوە، سڵاو لە بڕیارەکانی 12یەمین کۆنگرەی مێژوویی دەکەم و پەیامەکانی پەیوەست بە رۆژانی داهاتوو بە رێزەوە دەنێرم.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.