وەزارەتی دارایی و ئابووری لیستی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە، بەپێی لیستەكە سەرجەم مووچەخۆران لە ماوەی سێ رۆژدا مووچەكانیان وەردەگرن.
ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی بڵاو كردەوە.
بەپێی خشتەكە سبەی چوارشەممە دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت، هەروەها لە ماوەی سێ رۆژدا و لە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە و یەكشەممە تەواوی مووچەخۆران مووچەكانیان وەردەگرن.
وێنە: لیستی مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان:-

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.