Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 00:53

کۆمیسیۆن وادەی خۆتۆمارکردنی حیزب و هاوپەیمانێتییەکانی درێژکردەوە

کوردستان TV
100%

کۆمیسیۆن باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق وادەی خۆ تۆمارکردنی حیزب و هاوپەیمانێتییەکانی تا 20ی ئایار درێژکردەوە و داوا لە لایەنەکان دەکات لە وادەی دیاری کراو سەردانی کۆمیسیۆن بکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە 13ی ئاداری 2025 کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەژماری فەرمی خۆی ڕایگەیاند: دوا وادە بۆ خۆ تۆمارکردن لە هەڵبژاردنەکانی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق سێشەممەی داهاتووە کە دەکاتە 20ی ئایار،داوای لە هەموو ئەو پارت و هاوپەیمانێتییانە کردووە بە زووترین کات سەردانی کۆمیسیۆن بکەن بۆ خۆتۆمارکردن.

ئەمە بۆ جاری سێیەمە وادەی تۆمارکردن درێژ دەکرێتەوە و بڕیار وایە سێشەممەی داهاتوو کۆتا وادەی خۆتۆمارکردن بێت.

ژمارەی ئەو پارتانە تا ئێستا بەشدارن 104 پارتە هەروەها 12 هاوپەیمانێتییە لە کۆی ئەو 12 دانەیە پێنج دانەیان نوێن.

سەبارەت بە بازنەکانی هەڵبژاردنیی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق، بڕیار درا عێراق بە هەرێمی کوردستانەوە 18 بازنە بێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.