وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ بەغدا تەمویلی مووچەی مانگی نیسانی خستە سەر هەژماری بانکی وەزارەتەکەمان.
رۆژی سێشەممە 13ـی ئایاری 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە؛ "ئەمڕۆ بڕی 959 ملیار و 514 ملییۆن دینار وەک شایستەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق".
زیاتر لە دوو هەفتە بوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو رێکارەکانی بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کردبوو، بەڵام لە وەزارەتی دارایی عێراق کاروباری ناردنی شایستەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان وەستابوو.
بڕیارە وەزارەتی دارایی دوای بڵاوکردنەوەی هەواڵی گەیشتنی پارەی مووچەی فەرمانبەران راستەوخۆ لیستی مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بڵاوبکاتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.