Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 10:31

وەزیری تەندروستی: لە دهۆک چوار نەخۆشخانەی تایبەت بە شێرپەنجە دەکرێنەوە

کوردستان TV
100%

وەزیری تەندروستی دەڵیت، چوار نەخۆشخانەی تایبەت بە چارەسەرکردنی شێرپەنجە لە دهۆک دەکرێتەوە، لە ئێستادا یەکێکیان تەواو بووە و بە نزیکترین کات دەست بە وەرگرنی نەخۆش دەکات و سێ دانەکەی تریش ئەمساڵ تەواو دەکرێن.

رۆژی سێشەممە 13ـی ئایاری 2025، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان لەکاتی کردنەوەی نەخۆشخانەی هیوا لە دهۆک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە چارەسەرکردنی شێرپەنجە لە شاری دهۆک کراوەتەوە کە هەموو بەشەکانی پشکنین و دەستنیشان کردن و چارەسەرکردن و هۆڵەکانی نەشتەرگەری و ژووری تیشک و ژووری چاودێری چڕ و دەرمانخانەی تێدایە، ئەم پرۆژەیە هاوکاتە لەگەڵ چەند پرۆژەیەکی دیکەی شێرپەنجە لە دهۆک کە بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ هەموویان تەواو بکرێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە پرۆژەکان ئامێری تیشک دادەنرێت کە یەکێکە لە پێشکەوتووترین چارەسەرەکانی شێرپەنجە لە جیهاندا.

وەزیری تەندروستی دەڵێت، نەخۆشخانەی چارەسەرکردنی شێرپەنجە لە 160 قەرەوێڵە لەخۆی دەگرێت، پێشتر نەخۆشخانەی ئازادی چارەسەری  توشبووانی شێرپەنجەی دەکرد و تەواوی هەوڵی خۆیان داوا بۆ چارەسەرکردن، بەڵام ئێستا ئەم نەخۆشخانەیە هەموو دکتۆران پسپۆڕی نەخۆشییەکانی شێرپەنجەن و هەموو ژوورو ئامێرەکان تایبەت کراوە بە نەخۆشییەکە.

گوتیشی: لەگەڵ ئەوەی لە سەرانسەری جیهاندا هەرێمی کوردستان کەمترین رێژەی تووشبووی بە نەخۆشی شێرپەنجە هەیە، بەڵام هەبوونی ئەم نەخۆشخانانە بەشێکن لە رێگریکردن و پاراستنی تووشبوان لە نەخۆشیەکە، لە ناو نەخۆشخانەکە ئامیری پشکنینی پێشوەخت هەیە بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە و زوو چارەسەرکردنی بەر لە بڵاوببونەوەی بە جەستەی نەخۆشەکەدا.

لە درێژەی ئاماژەدان بە پرۆژەکان دەڵێت، نەخۆشخانەی هێڤی منداڵان بۆ چارەسەری شێرپەنجە و هەروەها نەخۆشخانەی چاندنی مۆخی ئێسک نۆژەنکردنەوەیان تەواو بووەو پێویستی بەوەیە ئامێرەکانی تێدا جێگیر بکەین.

لە ئاینەدەیکی نزیکدا هەر چوار نەخۆشخانە تەواوی پێداویستییەکانی شێرپەنجەی تێدا بەردەست دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.