Erbil 31°C یەکشەممە 15 حوزەیران 18:41

کەشناسی: ئەمڕۆ نمە باران دەبارێت و ئێوارە خۆڵبارین دەبێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێسبینی دەکات ئەمڕۆ هەور و نمەباران بێت و ئێوارە خۆڵبارین دەستپێبکات و دەڵێت لە کەرکووک و گەرمیان رێژەی خۆڵبارینەکە زیاتر دەبێت.

 

رۆژی سێشەممە 13ـی ئایاری 2025 بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو و رایگەیاند، گەرما نزیکەی جوار پلە دادەبەزێت.

 

ئەو بەڕێوەبەرایەتییە لەبارەی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە؛ "ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەل بارینى نمە بارنێکى کەم و بروسکە بەتایبەت لەناوچە شاخاوویە سنووریەکانی باکوور".

 

زیاتر روونیکردووەتەوە؛ "ئێوارە و شەو تۆز و خۆڵ بەرزدەبێتەوە، بەتایبەتیش لە ناوچەکانى کەکووک و گەرمیان ڕێژەى تۆز زیاتر دەبێت .

لەبارەی پلەکانی گەرما، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی پێشبینی کردووە؛ "گەرما 2 بۆ 4 پلە نزم دەبیتەوە" و دەشڵێت؛ لەناوچە شاخاوویەکان بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ کەمێک زیاتر نزم دەبێتەوە.

 

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێسبینی دەکات سبەی چوارشەممە 14ـی ئایار؛ "ئاسمان نیمچە هەور بێت و لە سنوورى ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى هەولێر و دهۆک لە زۆربەى کاتەکان هەورى تەواو دەبێت و لەگەڵ ئەگەرى پروشکە باران لە سنوورى ناوچە شاخاوییەکانى ئەم دوو پارێزگایە لەگەڵ ئەگەرى تاوە بارانى کورت خایەن و هەورە تریشقە".

 

زیاتر روونکراوەتەوە؛ لەئەنجامى بەردەوامى ئەم ناسەقامگیرییەى هەیە لە کەشى ناوچەکەمان ئەگەرى زیادبوونى خێراى با لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە هەیە و لەسەرجەم ناوچەکەمان ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵى کەم هەیە کە هەندێ کات لەگەڵ باران تێکەڵ دەبێت .

 

ئەمڕۆ پلەکانی گەرما لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان بەم شێوەیە دەبێت:

هەولێر : 30 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 29 پلەی سیلیزی

دهۆک : 27 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 35 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 26 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 31 پلەی سیلیزی

سۆران : 24 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 16 پلەی سیلیزی

گەرمیان :36 پلەی سیلیزی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.