دۆناڵد ترەمپ لە سەفەرێکی چوار رۆژەدا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەمێک پێش ئێستا گەیشتە سعوودیە و لە فڕۆکەخانەی ریاز لەلایەن شازادەی جێنشینی ئەو وڵاتەوە پێشوازیی لێ کرا.
رۆژی سێشەممە 13ـی ئایاری 2025 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە رێگەی فڕۆکەخانەی ریازەوە گەیشتە سعوودیە و لەلایەن محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە پێشوازی لێ کرا.
بڕیارە سەردانەکەی ترەمپ بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست چوار رۆژ بخایەنێت و گوتەبێژی کۆشکی سپی ئەو سەردانەی بە گەورەترین سەفەری ترەمپ لە خولی دووەمی سەرۆکایەتییەکەی ناو بردووە.
بەگوێرەی بەرنامەی سەفەرەکە، ئامانجی سەرۆکی ئەمەریکا لە سەردانەکەی بۆ ئەمەریکا واژۆکردنی "کۆمەڵێک گرێبەستی گەورەی ئابووری"ـیە لەگەڵ ریاز.
بڕیارە هەر لەو سەفەرەدا سەرۆکی ئەمەریکا سەردانی هەریەک لە وڵاتانی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و قەتەر بکات و کۆمەڵێک رێککەوتنی ئابووری لەگەڵ ئەو وڵاتانەش واژۆ بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.