پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، منداڵێک چەکی باوکی بردووەتە کۆڵان و تەقەی پێ کردووە و لە ئەنجامدا فیشەکێک بەر منداڵێکی شەش ساڵان کەوتووە و گیانی لەدەستداوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 13ی ئایاری 2025، علی جەمال قدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بڵاوی کردەوە، ئەمشەو لە گەڕەکی بەردەسووری قەزای کەلار، تەرمی منداڵێکی شەش ساڵان بەناوی "لانۆ سروود سەعدوون" گەیەنرا نەخۆشخانەی شەهید هەژار، بەڵام لە رێگە گیانی لەدەست دابوو.
پۆلیسی گەرمیان گوتەی باوکی قوربانییەکەی وەرگرتووە و بەپێی گوتەی ئەو باوکە؛ منداڵەکەی لە کۆڵان خەریکی یاریکردن بووە و ئاگاداریان کردووەتەوە فیشەکی بەرکەوتووە.
بە گوتەی عەلی جەمال قدووری، پۆلیس و تیمی کامیرامانی بەشی پۆلیسی کەلار چوونە شوینی ڕوداوەکە بۆ لێکۆڵینەوەو بەدواداچون و وەکو ئاماژەی پێدەدات؛ " دەرکەوت، منداڵێکی تەمەن 10 ساڵان دەمانچەی باوکی بەکار هێناوە بۆ کوشتنی منداڵێکی تر، جێگەی ئاماژەیە باوکی منداڵەکە کارمەندی هێزە ئەمنییەکانە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.