ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12ی ئایاری 2025 دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمه‌ریکا، ڕایگەیاند کە فەرمانێکی بۆ باشترکردنی سیستەمی تەندروستی لە وڵاتەکەی دەردەکات كه له به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی دیه ئه‌ویش كه‌مكرمدنه‌وه‌ی نرخی زۆری ده‌رمانه له ده‌رمانخانه‌كاندا .
ئاژانسی هه‌واڵی (ئه‌نادۆڵ)ی توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه، دۆناڵد ترەمپ لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "Truth Social" ئاماژەی بەوەداوە: ھاووڵاتییانی ئەمه‌ریکا بۆ چەندین ساڵە پێنج بۆ 10 ھێندە زیاتر پاره له كڕینی دەرماندا خه‌رج ده‌كه‌ن له كاتی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكیدا.
ڕاشیگەیاندووە : هه‌ر له‌و پێناوه‌دا فەرمانێکی جێبەجێکردنی ده‌ركردووه بە کەمکردنەوەی نرخی دەرمان و باشترکردنی سیستەمی تەندروستی له ته‌واوی داموده‌زگا ته‌ندروستییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
تره‌مپ راشكاوانه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: چەندین ساڵە، ئیدارە دێموکراتییەکان نەیانتوانیوە ئەم کێشە ته‌ندروستییه‌ی وڵاته‌كه چارەسەر بکەن.
ھەروەھا ڕوونیشیکردووەتەوە کە ئامانجیان ئەوەیە لە ماوەیەکی کورت‌دا، نرخی كۆی گشتیی دەرمانەکان له ئه‌مه‌ریكا بە رێژەی 30% بۆ 80% کەم بکەنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.