كیێر ستامه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی كابینه‌كه‌ی رایگه‌یاند: پێداگرین له‌سه‌ر كۆنتڕۆڵكردنی به‌رده‌وامی سنووره‌كانی به‌ریتانیا و گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی واقیعیانه به‌رامبه‌ر كۆچبه‌رانی نا یاسایی.
ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی (فرانس پرێس) ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12ی ئایار بڵاویكردووه‌ته‌وه، کیێر ستارمەر سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ژووری کۆبوونەوەی میدیایی لە 9 داونینگ ستریت، له لەندەن ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو : پێداگرین له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی واقیعیانه به‌رامبه‌ر كۆچبه‌رانی نا یاسایی كه دێنه ناو خاكی به‌ریتانیا .
ستامه‌ر راشكاوانه راشیگه‌یاند: به‌ڵامانه‌وه زۆر گرنگه كۆنتڕۆڵی نۆكه‌ندی ئینگلیز‌و ته‌واوی سنووره هاوبه‌شه‌كانمان بكه‌ین له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا و ئیتاڵیا و وڵاتانی تر، بۆ ئه‌مه‌ش گوێ به ناره‌زایه‌تییه‌كانی ناوخۆیی ناده‌ین كه هه‌وڵی سه‌رنه‌گرتنی سیاسه‌ته‌كانی حكوومه‌ت ده‌ده‌ن له‌باره‌ی كۆچبه‌رانه‌وه.
كیێر ستامه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وان به‌رژه‌وه‌ندی به‌ریتانیا له‌پێش به‌رژه‌وه‌ندی كۆچبه‌ران ده‌بینن و ناتوانن زیاد له پێویستی ده‌ستی كار مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ په‌نابه‌رانی بیانی بكه‌ن.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.