دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی تای خوێنبه‌ربوون له پارێزگاكانی عێراق به‌تایبه‌تی شاری كه‌ركووك و به‌سره، حكوومه‌تی هه‌رێم ڕێوشوێنی ته‌ندروستیی تووندی گرتووه‌ته‌به‌ر، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمیش رایگه‌یاندووه : تای خوێنبه‌ربوون له كوردستان له‌ژێر كۆنتڕۆڵدایه .
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 12ی ئایاری 2025 سه‌ركار سورچی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندووه : لە سەرەتای ده‌ركه‌وتنی تای خوێنبه‌ربوون تا ئیستا تەنیا دوو حاڵەتی تووشبوون لە هەرێمی كوردستان هەبووە، یەكێكیان له شاری دهۆك بوو كه به‌داخه‌وه بووه هۆی گیانلەدەستدانی، ئەوەی تریش لە شاری كۆیەیه كه چارەسەریی پێویستی بۆ كراوه و دۆخی جێگیرە.
سه‌ركار سورچی راشیگه‌یاندووه : وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بە هاوكاریی لەگەڵ هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و كشتوكاڵ هه‌ر زوو جێبەجێكردنی رێكاره ته‌ندروستییه‌كانی گرته‌به‌ر، به‌تایبه‌تی كه‌ره‌نتینه‌كردنی ئاژه‌ڵی هاورده‌كراو له‌سه‌ر سنوور و رشاندنی ئاژه‌ڵه‌كان له سه‌ربڕخانه‌كان به مادده‌ی قڕكه‌ر به مه‌به‌ستیی خۆپارێزی له مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و په‌تایه .
سه‌ركار سورچی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێم داواشی له هاوڵاتییان كردووه كه هاوكار بن له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی ته‌ندروستیی و له شوێنی سه‌ربڕخانه‌كان دووربكه‌ونه‌وه و گۆشتی بێ مۆری ته‌ندروستیی نه‌كڕن، چونكه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان دروست ده‌كات.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.