كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ئیتاڵی و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، لەسەرەتای ئەم مانگەوە بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ هەڵبژاردەی بەرازیل واژۆ كردووە و ئیتر بووەتە راهێنەری ئەو هەڵبژاردەیە.
رۆژنامەی (زە ئەتلەتیك) بڵاوی كردۆتەوە: رێككەوتن لەنێوان ئەنچیلۆتی و یەكێتی تۆپی پێی بەڕازیل كۆتایی هاتووە، بەمەش ئەنچیلۆتی بووەتە راهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل.
ئەنچیلۆتی دوای ئەنجامدانی دوایین یاریی لەم وەرزەی خولی ئیسپانیا بەرامبەر یانەی سۆسیداد، واز لە راهێنەرایەتی یانەی ریال مەدرید دەهێنێت و رۆژی 26ی ئەم مانگە وەك راهێنەری نوێی هەڵبژاردەی بەڕازیل دەستبەكار دەبێت.
ئەنچیلۆتی گرێبەستەكەی لەگەڵ ریال مەدرید لە هاوینی 2026 تەواو دەبێت، بەڵام بەهۆی ئەنجامە خراپەكان لەگەڵ ئیدارەی یانەی شاهانە رێككەوتووە بە ڕێككەوتن گرێبەستەكەی نێوانیان هەڵبووەشێننەوە.
بەمەش ئەنچیلۆتی /65 ساڵ/ لە شوێنی دوریڤال جۆنیۆر دەبێتە راهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل كە لە ئاداری رابردوو بەهۆی ئەنجامە خراپەكان لە پۆستەكەی دوورخرابووەوە.
چاوەڕوان دەكرێت یەكەم یاریی ئەنچیلۆتی لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیكوادۆڕ بێت لە رۆژی 6ی حوزەیرانی داهاتوو لە چوارچێوەی یارییەكانی گەیشتن بە مۆندیالی 2026.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.