Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 08:23

ئێران ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانی تەقینەوەكەی بەندەری شەهید رەجایی بڵاو دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

حكوومەتی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانی تەقینەوەكەی مانگی رابردووی بەندەری شەهدی رەجایی لە شاری بەندەر عەباس بڵاو كردەوە و تێیدا ئەوەی خستەڕوو كە پەیوەندی بە ئیسڕائیلەوە نەبووە، بەڵكو بەهۆی كەمتەرخەمی مرۆڤەوە رووداوەكە كەوتۆتەوە.

فاتیمە موهاجرانی گوتەبێژی حكوومەتی ئێران رایگەیاند: لە لێكۆڵینەوە فەرمییەكاندا ئەوە دەركەوتووە كە تەقینەوەكەی بەندەری شەهید رەجایی كاری تێكدەرانەی هیچ وڵات و لایەنێك نەبووە.

راشیگەیاند: بەهۆی تەقینەوەكە لایەنە ئەمنییەكانی ئێران دوو كەسیان بەهۆی كەمتەرخەمی دەستگیركردووە.

سەبارەت بە تۆمەتباركردنی ئیسڕائیل بەم تەقینەوە و تەقینەوەكانی دیكەش، فاتیمە موهاجرانی گوتی: تا ئێستا هیچ بەڵگەیەك نییە بیسەلمێنێ كە ئیسرائیل یان هەر وڵاتێكی دیكە پەیوەندییان بەم تەقینەوانەی ئەم دواییەوە هەیە.

لە رۆژی 26ی مانگی رابردوو تەقینەوەیەكی گەورە لە بەندەری شەهید رەجایی لە شاری بەندەر عەباسی ناوەندی پارێزگای هورموزگان كەوتەوە، بەگوێرەی دوایین ئامارەكان بەهۆی تەقینەوەكە 65 كەس گیانیان لەدەست دا و 1115 كەسیش بریندار بوون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.