دوای ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له یه‌كه‌م سه‌ردانی فه‌رمیدا، بریار وایه به‌یانی سێشه‌ممه 13ی ئایار دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به سه‌ردانێكی پرۆتۆكۆڵی بگاته سعوودییه.
ئەمڕۆ دووشەممە 12ـی ئایاری 2025، وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویکردووه‌ته‌وه: بڕیار وایه سبه‌ی سیشه‌ممه دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمه‌ریکا سەردانی وڵاتانی سعوودییە بكات و له‌سه‌ر دۆسیه‌ی غه‌ززه‌و چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی تری بازرگانی و ئابووریش گفتوگۆی جددی بكات .
له راگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌ش هاتووه : بڕیار وایه هه‌ر له میانی گه‌شته‌كه‌یدا دۆنالد تره‌مپ سه‌ردانی قەتەر و ئیماراتیش بكات و دۆسیه هه‌ستیاره‌كان له‌گه‌ل ئه‌وانیش بخاته سه‌ر مێزی گغتوگۆكان .
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو : بڕیار وایه گەشتەکەی دۆناڵد تره‌مپ تاکو 16ـی ئەم مانگە بخایەنێت.
میدیاكانی عه‌ره‌بی و ئه‌مه‌ریكا پشتڕاتیی ئه‌وه‌یان كردووه‌ته‌وه، دۆناڵد تره‌مپ به‌ڕژدی مه‌به‌ستییه‌تی قسه له‌سه‌ر ئاڵنگارییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و داهاتووی غه‌ززه بكات و بگات به ئه‌نجامێك بۆ سه‌قامگیریی ناوچه‌كه له داهاتوودا.
هاوكات حكوومه‌تی سعوودییه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه ئاماده‌كاری ته‌واوی كردووه بۆ پێشوازی كردن له دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و شه‌قامه‌كانی ریازی پایته‌خت به ئاڵای ئه‌مه‌ریكا و سعودییه رازێنراوه‌ته‌وه و هاوڵاتییانی سعودیه‌ش به گه‌شبینییه‌وه له سه‌ردانه‌كه‌ی تره‌مپ ده‌ڕوانن و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نوسیوویانه : سه‌ردانی تره‌مپ پێگه‌ی سیاسی و جیهانی سعودیه پیشان ده‌دات له ناوچه‌كه‌دا.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.