ئه‌مڕۆ دووشەممە 5/12، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی لە باڵيۆز ماهر ئه‌لكه‌ره‌كى، كونسوڵى گشتيى نوێى فه‌ڵەستين له هه‌رێمى كوردستان کرد.
له راگه‌یه‌نراوی حكوومه‌تی هه‌رێمدا هاتووه : مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکومەت وێڕاى پيرۆزبايى ده‌ستبه‌كاربوونى، پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى نيشان دا.
لای خۆیه‌وه ، کونسوڵی گشتیی فەڵەستین، سڵاو و ڕێزی مەحموود عەبباس (ئەبو مازن)ی سەرۆکی فەلەستینی بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند و ئاماژه‌ى بە پەیوەندیی مێژوویی نێوان فەڵەستین و کوردستان کرد و جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە کردەوە.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەی نێوانیاندا ، دوايين پێشهاتەکانی دۆخى غه‌ززه تاوتوێ کرا و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی کۆتاییهێنان بە شەڕ و ئازار و مەینەتییەکانی خەڵکی سیڤلی غەززە و پاراستنى مافە ڕەواکانی گه‌لى فه‌له‌ستين و ئاسایش و سەقامگیریی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.