سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پڕۆژەی دووسایدی دەربەندی گۆمەسپان - سماقووڵی بەسەرکردەوە و دەستخۆشی لە سەرپەرشتیار و ئەندازیاران و کرێکارانی کۆمپانیای جێبەجێکار کرد.
رۆژی دووشەممە 12ـی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ،پڕۆژەی دووسایدی دەربەندی گۆمەسپان - سماقووڵی بەسەرکردەوە کە هەردوو پارێزگەی هەولێر و سلێمانی بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
سەرۆکایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە؛ "سەرۆکی حکومەت دەستخۆشی لە سەرپەرشتیار و ئەندازیاران و کرێکارانی کۆمپانیای جێبەجێکار (هێمن گرووپ) کرد بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکە بە باشی و بە شێوەیەکی پیشەییانە و بەپێی مەرج و ڕێنماییەکان".
پڕۆژەی دووسایدی دەربەندی گۆمەسپان - سماقووڵی ، نزیک پڕۆژەی بەنداوی گۆمەسپانە و جادەکانی دەوربەری بەنداوەکەش دەگرێتەوە و بیست و دوو کیلۆمەترە و بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ تەواو بکرێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.