Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 00:53

سەرۆک بارزانی: پشتیوانی لە سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەکەین

کوردستان TV
100%

سەرۆک بارزانی پشتیوانی لە بڕیاری پارتی کرێکارانی کوردستان لە پێناو چارەسەریی ئاشتیانە لە تورکیا دەکات و رایدەگەیەنێت؛ " هیوادارین ئەو پڕۆسەیە بگاتە ئەنجامێکی باش".

 

رۆژی دووشەممە 12ـی ئایاری 2025، سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا خۆشحاڵیی خۆی لە بەستنی کۆنگرەی پەکەکە و بڕیارەکانی پێشاندا.

 

لە راگەیەنراوێکدا ئەمڕۆ پارتی کرێکارانی کوردستان، پەکەکە لە پێناو پڕۆسەی چارەسەریی ئاشتی لە تورکیا هەڵوەشانەوە و چەکدانانی خۆی راگەیاند، سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا دەڵیت؛ "بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە سەرکەوتنی پڕۆسەی چارەسەریی ئاشتی لە تورکیا دەکەین".

 

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:

 بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

 

جێگەی خۆشحاڵیە لە پڕۆسەی چارەسەریی ئاشتی لە تورکیا لایەنەکان هەڵوێستی باشیان هەبوو و هەنگاوی ئەرێنی بە ئاراستەی چارەسەری ئاشتیانە نرا. هەروەها پەکەکەش کۆنگرەی خۆی بەست و کۆمەڵێک بڕیاری دەرکرد. ئێمە هیوادارین ئەو پڕۆسەیە بگاتە ئەنجامێکی باش و لە بەرژەوەندی و خێری ناوچەکە و هەموو لایەک بێت. ڕاشیدەگەیێنین بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە سەرکەوتنی ئەو پڕۆسەیە دەکەین.

مسعود بارزانی

12ی ئایاری 2025

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.