Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 15:20

قەتەر فرۆکەیەکی 400 ملیۆن دۆلاری بە دیاری دەداتە ترەمپ

کوردستان TV
100%

میری قەتەر فڕۆکەیەکی تایبەت دەداتە سەرۆکی ئەمریکا و بەهۆیەوە لە کۆنگرێس هێرشی توند دەکرێتە سەر هەردوولا و دۆناڵد ترەمپ دەڵێت "فڕۆکەکە بۆ من نییە و ڕادەستی وەزارەتی بەرگری دەکرێت.

ئەمرۆ دووشەممە 12ی ئایاری 2025، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، کۆشکی سپی لێکۆڵینەوە لە خێزانی میری قەتەر دەکات بەهۆی ناردنی فڕۆکەیەک بە دیاری بۆ دۆناڵد ترەمپ کە نرخەکەی دەگاتە 400 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.

لەلایەن کۆنگرێسەوە ڕەخنەی توند لە میری قەتەر و دۆناڵد ترەمپ گیرا و داوای ڕوونکردنەوە دەکەن، چونکە بەپێی دەستوری ئەمریکا هیچ سەرۆکێک نابێت دیاری تایبەت وەربگرێت.

دۆناڵد ترەمپ بە توندی هێرشی کردە سەر دیموکراتەکان و ڕەتی کردەوە نیازێکی خراپی هەبێت لە وەرگرتنی دیارییەکەی میری قەتەر.

سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری تروس بڵاوی کردەوە: دیارییەکە بە شێوەیەکی کاتی وەرم گرتووە تایبەت نییە بەمن بەڵکوو دوای ماوەیەکی کورد ڕاستەوخۆ دەدرێت بە وەزارەتی بەرگری بۆ شوێن گرتنەوەی ئەو فڕۆکەیەی ماوەی 40 سڵە کاردەکات، ئاماژەی بەوەشکرد کارەکان بە شەفافی کراون و هیچ شتێکی شاراوەی تێدا نەبووە.

بەپێی هەواڵەکانی ڕۆیتەرز، دیارییەکە ڕۆژی پێنجشەممە بە فەرمی پێشکەشی دەکرێت لە دەوحە، ئەمەش ئەو وادەیەیە کە بڕیارە ترەمپ سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات لە ناویاندا سعوودیە و ئیمارات.

گوتەبێژی باڵیۆزخانە قەتەر لە واشنتن دەڵێت: هێشتا فڕۆکەی ئایار فۆرس وەن لەژێر تاقی کردنەوەدایە و ڕەنگە پێدانی ئەم دیارییە بە ئەمریکا بۆ تاقیکردنەوەی ئەم فڕۆکەیە بێت بە هاوبەشی لەگەڵ قەتەر، من دڵنیام نە ترەمپ و نە میری قەتەر هیچ نیازێکی تایبەتیان لەم بابەتەدا نییە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.