Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 00:53

سەرۆک بارزانی: لەیلا قاسم نموونەی قارەمانێتیی کچی کورد و سیمبولی ئازادیخوازییە

کوردستان TV
100%

سەرۆک بارزانی لە 51ـەمین ساڵیادی لەسێدارەدانی شەهید لەیلا قاسم و هاوڕێکانی پەیامێک بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیەنێت؛ "لەیلا قاسم نموونەی قارەمانێتیی کچی کورد و سیمبولی ئازادیخوازیی مرۆڤی کوردە".

رۆژی دووشەممە 12ـی ئایاری 2025، سەرۆک مەسعود بارزانی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بە بۆنەی 51ـەمین ساڵیادی لەسێدارەدانی شەهید لەیلا قاسم و هاوڕێکانی پەیامێکی بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛

لەیلا قاسم نموونەی قارەمانێتیی کچی کورد و سیمبولی ئازادیخوازیی مرۆڤی کوردە. ئەو بە ڕووی ستەمکاراندا هاتەوە و پشتی کردە ژیان و شەهید بوو بەڵام بندەستی قبووڵ نەکرد.

لە پەنجا و یەکەمین ساڵیادی لەسێدارەدان و شەهیدکردنی لەیلا قاسم و هاوڕێکانی هەزاران سڵاو بۆ ڕۆحی پاکیان و بۆ ڕۆحی هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادی دەنێرین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.