سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە راگەیاندنی خۆ هەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی پەکەکە دەکات و دەڵێت؛ "بە هەنگاوێکی چارەنووسسازى دەزانین و لاپەڕەیەکی نوێ لە ناوچەکەدا دەکاتەوە".
رۆژی دووشەممە 12ـی ئایاری 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان راگەیەنراوێکی لەبارەی خۆ هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە بڵاوکردەوە و ئەم هەنگاوەی بە نيشانه‌ى پێگەیشتنی سیاسييه و کردنەوەی ڕێگە بۆ دیالۆگێکی ڕاستەقینە زانی و گوتی؛ "پێکەوەژیان و سەقامگیری لە تورکیا و سەرتاسەری ناوچەکە بەهێز دەکات".
دەقی راگەیەنراوەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
پێشوازی لە بڕیاری PKK بۆ خۆهەڵوەشاندنەوە و چه‌کدانان و به‌پیره‌وه‌چوونی بانگه‌وازی به‌ڕێز ئۆجالان دەکەین و بە هەنگاوێکی چارەنووسسازى دەزانین کە لاپەڕەیەکی نوێ لە ناوچەکەدا دەکاتەوە. ئەم هەنگاوە نيشانه‌ى پێگەیشتنی سیاسييه و ڕێگە بۆ دیالۆگێکی ڕاستەقینە دەکاتەوە کە پێکەوەژیان و سەقامگیری لە تورکیا و سەرتاسەری ناوچەکە بەهێز دەکات.
ئێستا كاتى ئه‌وه‌يه و هه‌مووان چاويان له‌وه‌يه ئەم هەنگاوە گرنگه بە هەنگاوی ديكه‌ى ئەرێنی و پێويست لەلایەن هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە وەڵام بدرێتەوە. ئه‌مه زەمینەیەکی دروست و گونجاو ده‌هێنێته ئاراوه و ده‌بێته بنەمای ئاشتییەکی هەمیشەیی و گشتگیر کە کۆتایی بە دەیان ساڵ له توندوتیژی و ئازار و مه‌ينه‌تى دەهێنێت و ناوچەکە بەرەو ئاسۆی نوێی پێشکەوتن دەبات.
وێڕای ستایش و پێ‌زانین بۆ ڕۆڵی سه‌رۆک ئه‌ردۆغان له پشتگیری‌کردن و هه‌وڵه‌کانی بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌که، دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه هەرێمی کوردستان وه‌ك هه‌ميشه پشتگیريی هه‌موو هەوڵێك بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بە شێوەیەکی ئاشتیانە دەکات و هیوادارین ئەم دەستپێشخەرییە ببێتە خاڵی وەرچەرخانێکی یەکلاکەرەوە. هه‌روه‌ها ئامادەیيی تەواوی خۆمان دەردەبڕین بۆ به‌رده‌وامی له پێشکەشکردنی هه‌ر جۆرە يارمه‌تى و هاوكارييه‌ك بۆ سەرکەوتنی ئەم دەرفەتە مێژوویيیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.