Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 10:30

کەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ پلەکانی گەرما دادەبەزێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵێت، ئاسمان  لە نێوان هەور و  نیمچە هەور دەبێ. 

رۆژی دووشەممە 12ـی ئایاری 2025، بەڵێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ "ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەل کەمێک دابارینی تاوە باران و بروسکە لەناوچە شاخاووییە سنووریەکانی باکوور لەگەل کەمیک بەرز بوونەوەی تۆز خۆڵ لەناوچەکانی باشووری هەرێم".

 

کەشناسی لەبارەی پلەکانی گەرما پێشبینی کردووە؛ "پلەی گەرما 2 بۆ 4 پلە نزم ببێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ".

 

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێسبینی دەکات سبەی سێشەممە 13ـی ئایاری 2025؛ "ئاسمان لە زۆربەی کاتەکان هەوری تەواو دەبێت , لەگەڵ بوونی تاوە باران وبروسکە پچرپچر لەناوچە نیمچە شاخاووییەکان وە لەناوچە سنوورییەکان کاریکگەری زیاتر دەبێت, وە هەروەها   خێرایی با چالاک دەبێت لەزۆربەی کاتەکان لەگەل بەرز بوونەوەی تۆز و خۆڵ زیاتر لەناوچەکانی باشووری هەرێم".

 

ئەو بەڕێوەبەرایەتییە پێشبینی دەکات سبەی پلەی گەرما لە هەرێمی کوردستان لە نێوان سێ بۆ پێنج پلەی سیلیزی دابەزێت.

 

پلەی گەرمای تۆمارکراو لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان

هەولێر : 30 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی

دهۆک : 28 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 34 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 28 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 31 پلەی سیلیزی

سۆران : 24 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 16 پلەی سیلیزی

گەرمیان :34 پلەی سیلیزی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.