Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 07:33

نرخی نەوت بەرزبووەوە

کوردستان TV
100%

دوای رێککەوتنەکەی نێوان چین و ئەمریکا نرخی نەوت بەرێژەی 4٪ بەرزبووەوە.

ئەمرۆ دووشەممە 12ی ئایاری 2025، دوای رێککەوتنی بازرگانی نێوان ئەمریکا و چین نرخی نەوت بەرزبووەوە.

لە دوای کۆبوونەوەکە سەرۆکی ئەمریکا بڵاویکردەوە گەیشتوونەتە رێکەوتن لەگەڵ چین و بەم نزیکانە دۆخی ئابووری دەبوژێتەوە.

دوا بە دوای راگەیاندنەکەی سەرۆکی ئەمریکا ئاڵوگۆر و بازرگانی کردن بە نەوتی خاو دەستی پێکردووەتەوە و ئەمەش کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخەکەی هەبوو.

لە ماوەی ڕابردوو بەهۆی پێناسە گومرگییەکانی ئەمریکا لەسەر چین نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی خۆی دابەزی، بەڵام دوا بە دوای کۆبوونەوەکان نرخی نەوتی خاو دووبارە بەرزبووەوە.

ئەم ئێوارەیە نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی جۆری برێنت گەیشتە65.52 ئەمە لە کاتێکدا دوێنێ نرخی یەک بەرمیل بە 63.93 دۆلار بوو.

بەهەمانشێوە نرخی نەوتی خاوی تێكساسی ئەمەریكیش هەڵكشا و هەر بەرمیلێك نرخەكەی گەیشتە 62.93 دۆلار و نرخی دوێنێی هەمان خۆری نەوتی خاو بە 61.02 دۆلار بوو.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.