Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 22:14

لە رووداوێکی هاتوچۆ لە هەولێر کەسێک گیانی لە دەستدا و 5ـی دیکە برینداربوون

کوردستان TV
100%

لە شەقامی 100م هەولێر لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل کەسێک مرد و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئەمڕۆ دووشەممە 12ی ئایاری 2025، شاخەوان سەعید گوتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە دیجیتاڵ میدیای کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: لە ئەنجامی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکی تەکسی و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە شەقامی 100م نزیک فرۆکەخانەی هەولێر کەسێک مرد و 5 کەسی دیکەش بریندار بوون.

گوتیشی، دوای ئەوەی ئاگادار کراینەوە لە رووداوەکە تیمەکانمان بە زووترین کات گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و خۆشبەختانە توانیمان ئەو هاوڵاتییانەی لەناو ئۆتۆمبێلەکە گیریان خواردبوو دەریان بهێنین و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێریان بکەین.

لە بارەی برینداران گوتی تا ئێستا دۆخی برینداران جێگیرە و بە گوتەی نەخۆشخانە هیچ ئاماژەیەک نییە گیانیان لە مەترسیدابێت، سەبارەت بە مردووەکەش گوتی لەگەڵ روودانی رووداوەکە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.