Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 00:52

یاریی شەتڕەنج لە ئەفغانستان قەدەغە كرا

کوردستان TV
100%

حكوومەتی تاڵیبان بڕیاری دا یاریی شەتڕەنج بخاتە نێو ئەو یارییانەی كە لە وڵاتەكەیان قەدەغەیە، چونكە یارییەكە لەسەر پارە دەكرێت و هەروەها پێچەوانەی یاساكانی خو و ڕەوشتی ئاینییە.

بەڕێوەبەری وەرزش لە حكوومەتی تاڵیبان رایگەیاند: خەڵكی گرەوی پارە لەسەر یاریی شتڕەنج دەكەن، ئەمەش بەبڕیاری یاسای (فەرمانكردن بە چاكە و قەدەغەكردنی خراپە) قەدەغەكراوە.

راشیگەیاند: بڕیارمان دا یاریی شتڕەنج لە ئەفغانستان بۆ ماوەیەك قەدەغە بكەین تا چارەسەرێكی بۆ دەدۆزینەوە، چونكە بەشێوەیەكی گشتی یاریی شتڕەنج سەرپێچی ئاینی تێدایە.

حكوومەتی تاڵیبان ساڵی رابردوو بەشێك لە یارییەكانی هونەری جەنگی و چەند یارییەكی دیكەی لە وڵاتەكەی قەدەغە كرد، بۆ ئافرەتانیش سەرجەم یارییەكان و هەروەها هاتنەدەرەوە بە ئازادی و چوون بۆ شوێنی خۆشۆردنی گشتی و چەندان چالاكی دیكەی قەدەغە كرد.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.