Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 03:30

ماوەی چەند رۆژێك باران دەبارێت و تەرزە و خۆڵبارینیشی لەگەڵ دەبێت

کوردستان TV
100%

پێشبینی دەكرێت لە سبەی دووشەممەوە شەپۆڵێكی دیكەی بارانبارین بگاتە هەرێمی كوردستان و بەو هۆیەوە ماوەی چەند رۆژێك باران ببارێت، هەروەها ئەگەری بارینی تەرزە و خۆڵبارینیش هەیە.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی رایگەیاند: پێشبینی دەكرێت لە سبەی دووشەممەوە شەپۆڵێکی تاوەبارانی بەهاری پچڕپچڕ ڕوو لە بەشێکی زۆر لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی بكات و هەتا درەنگانی شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی بەردەوام بێت.

راشیگەیاند: لە ماوەی ئەو 96 کاتژمێرە کەشە ناسەقامگیرەدا ئەگەری دروستبوونی هەوری کەڵەکەبووی باراناوی و هەورەبروسکەی بەهێز هەیە، بارانبارین بە بڕی جیاواز و شوێن بۆ شوێن دەگۆڕێت.

هەروەها رایگەیاند: پێشبینی دەکرێت لە ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک بە پلە یەک زۆرترین بڕی باران ببارێت كە لەنێوان 25 بۆ 40 ملم دەبێت، بە پلە دووش لە هەولێر و ئیدارەی سۆران و سلێمانی و هەڵەبجە و ڕاپەڕین و کەرکووک و گەرمیان باران دەبارێت.

شارەزكەی كەشناسی ئاماژەی بەوەش دا: رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممە ئەگەر هەیە تەرزەی بە خوڕی ماوە کورت لە بەشێک لە ناوچەکان ببارێت، بۆیە لەو دوو ڕۆژەدا پێویستە هاووڵاتییان ئاگاداربن و هەر کاتێ گەواڵە نزیک بووەوە ئۆتۆمبێلەکانیان دابپۆشن .

جەختیشی كردەوە كە رۆژی چوارشەممە بەهۆی هاتنی بارسته هەوایەکی سارد لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا، پێشبینی دەكرێت لە هەرێمی کوردستان پلەكانی گەرما 5 – 7 پلەی سیلیزی دابەزن و لە هەندێك لە ناوچەی شاخاوییەكانیش بەفر ببارێت .

گوتیشی كە لەم ماوەیەدا ئەگەری دروستبوونی خۆڵبارین هەیە کە سەرچاوەکەی لە بادیەی شام و بیابانەکانی باشووری عێراق دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.