Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 00:52

بەرشلۆنە یاریی كلاسیكۆی بردەوە و لە بەدەستهێنانی خولی ئیسپانیا زیاتر نزیك بووەوە

کوردستان TV
100%

یانەی بەرشەلۆنە یاریی كلاسیكۆی بۆ بەرژەوەندی خۆی بەكۆتاهێنا و بەمەش لە بەدەستهێنانی ناسناوی ئەمساڵی خولی ئیسپانیا نزیكتر بووەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە لە گەڕی 35ی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە مێوانداریی یانە ركابەرەكەی ریال مەدریدی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی 4-3 گۆڵ لێ بردەوە.

بەشی زۆری گۆڵەكانی یارییەكە لە گێمی یەكەم هاتنە تۆماركردن، سەرەتا یانەی ریال مەدرید دوو گۆڵی لە رێگەی كیلیان مباپێ لە خولەكانی 5 و 14 تۆمار كرد، دواتر یانەی بەرشەلۆنە چوار گۆڵی یەك لە دوای یەكی لە رێگەی یاریزانان ئیریك گارسیا لە خولەكی 19، لامین یامال لە خولەكی 32، رافینیا دوو گۆڵ لە خولەكانی 34 و 45 تۆمار كرد.

لە گێمی دووەمدا مباپێ گۆڵی هاتریكی خۆی و سێیەمی یانەی ریال مەدرید لە خولەكی 70 تۆمار كرد، بەمەش یارییەكە بە ئەنجامی 4-3 گۆڵ بۆ بەرژەوەندی یانەی بەرشلۆن كۆتایی هات.

یانەی بەرشەلۆنە بەم سەركەوتنە جیاوازی خاڵەكانی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید كردە 7 خاڵ، یانە كەتەلۆنییەكە ئێستا بە كۆكردنەوەی 82 خاڵ لە ریزبەندی یەكەمی یانەكانی خولی ئیسپانیایە، یانەی ریال مەدریدیش بە 75 خاڵ لە ریزبەندی دووەم مایەوە.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.