دوای ئه‌وه‌ی ڤلادیمێر پووتین دوێنێ شه‌ممه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی رایگه‌یاند : داوای دانوستانی راسته‌وخۆ له ئۆكراینا ده‌كه‌م بۆ كۆتایی هاتنی ته‌واو به جه‌نگی سێ ساله‌ی نێوانیان، ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا وه‌ڵامی دایه‌وه‌و رایگه‌یاند: "ئێمه‌ش ئاماده‌ین بۆ ئاگربه‌ستیی كۆتایی".
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 11ی ئایاری 2025 ڤۆڵۆدیمیر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند : شه‌ڕ له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌كدا نییه ،ئه‌گه‌ر بۆ یه‌ك ڕۆژیش بێت ئاماده‌ی ئاگربه‌ستین له‌گه‌ڵ رووسیادا .
زێلینسكی راشیگه‌یاند: له سبه‌ی دووشه‌ممه‌وه 12ی ئایار ئاماده‌ی دانوستانین له‌گه‌ڵ رووسیا بۆ مه‌به‌ستی كۆتایی هاتن به جه‌نگ و رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی .
زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ده‌مێكه هه‌موو جیهان په‌رۆشن بۆ ئه‌وه‌ی كه ئێمه له‌گه‌ڵ رووسیا رێكبكه‌وین و كۆتایی به‌و جه‌نگه ماڵوێرانكه‌ره بهێنین. له‌و باره‌یه‌وه‌ش پێزانینمان هه‌یه بۆ ده‌ستپێشخه‌ری پووتین بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ و دانوستانی راسته‌وخۆ له‌سه‌ر ئاگربه‌ستیی كۆتایی بۆ وه‌ستانی شه‌ڕ .
جێی باسه ، دوێنێ شه‌ممه 10ی ئایار ڤلادیمیر پووتن سه‌رۆكی رووسیا پێشنیازی کرد لە 15ی ئایاردا گفتوگۆی راستەوخۆ لەگەڵ ئۆکرانیا ئەنجامبدرێت و دانوستانه‌كه‌ش لە ئیستانبوڵ بەڕێوەبچێت.
پووتین جەختی لەوەشکردەوە : پەیوەندی بە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دەکات بۆ ئەوەی هەماهەنگی بکەن بۆ رێكخستنی دانوستانه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.