Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 03:31

رێککەوتنی ئەمریکا و چین نرخی نەوتی بەرزکردەوە

کوردستان TV
100%

دوای رێککەوتنەکەی نێوان چین و ئەمریکا نرخی نەوت بەرێژەی 2٪ بەرزبووەوە.

ئەمرۆ یەکشەممە 11ی ئایاری 2025، دوای رێککەوتنی بازرگانی نێوان ئەمریکا و چین نرخی نەوت بەرزبووەوە.

لە دوای کۆبوونەوەکە سەرۆکی ئەمریکا بڵاویکردەوە گەیشتوونەتە رێکەوتن لەگەڵ چین و بەم نزیکانە دۆخی ئابووری دەبوژێتەوە.

دوا بە دوای راگەیاندنەکەی سەرۆکی ئەمریکا ئاڵوگۆر و بازرگانی کردن بە نەوتی خاو دەستی پێکردووەتەوە و ئەمەش کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخەکەی هەبوو.

لە ماوەی ڕابردوو بەهۆی پێناسە گومرگییەکانی ئەمریکا لەسەر چین نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی خۆی دابەزی، بەڵام دوا بە دوای کۆبوونەوەکان نرخی نەوتی خاو دووبارە بەرزبووەوە.

ئەم ئێوارەیە نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی جۆری برێنت گەیشتە 63.93 دۆلار.

بەهەمانشێوە نرخی نەوتی خاوی تێكساسی ئەمەریكیش هەڵكشا و هەر بەرمیلێك نرخەكەی گەیشتە 61.02 دۆلار.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.