Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 05:38

 سەرۆکی حکوومەت پڕۆژەی ڕووناکی لە شاری دهۆک بەسەر کردەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەکشەممە 5/11، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری دهۆک ، پڕۆژەی نيشتمانیی کارەبای 24 کاتژمێری (ڕووناکی) بەسەر کردەوە.

سەرۆکی حکوومەت لە گەڕەکی بەرۆشکێ لە شاری دهۆک، سەردانی چەند ماڵ و دوکان و فرۆشگە و نانەواخانەیەکی کرد، کە ماوەیەکە لە چوارچێوەی پرۆژی ڕووناکی، کارەبایان بووەتە 24 کاتژمێری و لەنزیکەوە، گوێی لە سەرنج و تێبینیی هاووڵاتییان لەسەر پرۆژەکە گرت.

هاووڵاتییان خۆشحاڵیی خۆیان بە ئەنجامدانی پرۆژەکە نیشان دا و دەستخۆشییان لە حکوومەت کرد بۆ جێبەجێکردنی ئەم پرۆژە نیشتمانییە، کە هەموو کوردستان دەگرێتەوە.

سەرۆکی حکومەت لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، جەختی لەوە کردەوە کە ئەم پرۆژەیە لە هەموو کوردستان ئەنجام دەدرێت و ئەوەی تا ئێستا کراوە لە سەنتەری شارەکان بووە و بڕیارە تا کۆتایی 2026، هەموو پارێزگە و ناوچە و شار و گوندەکانی هەرێمی کوردستان ببنە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری.


سەرۆکی حکومەت داواشی لە هاووڵاتییان کرد کە زێدەڕۆیی لە بەکارهێنانی کارەبادا نەکەن و بەپێی پێداویستیی خۆیان بەکاری بهێنن و بەفیڕۆی نەدەن و هاوکاری حکوومەت بن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان، بۆ ئەوەی حکومەتیش بەردەوام بێت لە خزمەتکردنی هاووڵاتییان.


سەرۆکی حکومەت، دڵنیاییشیدا، کە نرخی کارەبا بۆ زۆرینەی هاووڵاتییان نرخێکی گونجاو دەبێت و کەمتر دەبێت لەو نرخەی ئێستای کارەبای موەلیدە و کارەبای نیشتمانیی بەیەکەوە.

تا ئێستا 600 هەزار هاووڵاتی لە پڕۆژەی رووناکی و کارەبای 24 کاتژمێری سوودمەند بوونە و بڕیارە تا کۆتاییی ئەم مانگە، ژمارەکە بگاتە یەک ملیۆن سوودمەند لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان.لە کۆتاییی ئەمساڵیش، سەنتەری سەرجەم شارەکان دەبێتە 24 کاتژمێری و کۆتاییی 2026 یش هەموو هەرێمی کوردستان سوودمەند دەبێت له‌و پڕۆژه‌یه‌.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.