ئهمڕۆ یهكشهممه 11ی ئایاری 2025 بە مەبەستی ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون، بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەریی دھۆک هەڵمەتێکی دوو مانگەیان ڕاگەیاندووە کە لە 20ی نیسان دەستی پێکردووە و بریتییە لە ڕشاندن و کوتانی ئاژەڵان له پارێزگاكه.
لەبارەی بەڕێوەچوونی ھەڵمەتەکە، بەڕێوەبەری ڤێتێرنەریی پارێزگای دھۆک، به ئاژانسی (ئانادۆڵ)ی توركی راگهیاندووه: "تای خوێنبەربوون مەترسی بڵاوبوونەوەی ھەیە، بۆیە خەڵک دەبێت ھۆشیاربن و ڕێگاکانی خۆپارێزی بەکاربهێنن، ئێمەش لە ڤێتێرنەریی پارێزگای دھۆک بۆ بەرەنگاربوونەوەی تای خوێنبەربوون، چەند ڕۆژێکە دەستمان بە هەڵمەتی ئاژەڵ ڕشاندن کردووە.
دکتۆر نیشتمان عارف راشیگهیاندووه: بۆ ئەم مەبەستە 18تیممان پێکهێناوە، ھەروەھا داواکاریمان لە ھاووڵاتیان ئەوەیە کە بەھیچ شێوەیەک ئەو گۆشتانە نەخۆن کە ئاژەڵەکە مۆری سەربڕخانەکانی لەسەر نەدراوە و گۆشتی سەر شەقامەکانیش نەکڕن .
هەڵەمەتەکە لە کاتێکدایە کە دوێنی شەممە 10ی ئایار تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون کە ژنێکی تەمەن 45 ساڵە و خەڵکی ناحیەی شێلادزێ سەر بە قەزای ئامێدی بوو، لە نەخۆشخانەیەکی دهۆک گیانی لەدەستدا.
هاوكات ههر ئهمڕۆ یهكشهممه له پارێزگای ههولێر لە ژێر ناونیشانی (هەوڵەکانی پزیشکی ڤێتێرنەری بۆ نەهێشتنی تای خوێن بەربوون و نەخۆشیە ڤایرۆسیەکان لە هەرێمی کوردستان)، لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی ڤێتێرنەری بە هاوبەشی بەرێوەبەرایەتى گشتیى سامانی ئاژەڵى و ڤێتێرنەری و کۆلێژی پزیشکی ڤێتێرنەری زانکۆی صلاح الدين و بەڕێوەبەرایەتى ڤێتێرنەری هەولێر، دیدارێکی تایبەت بهڕێوهچوو.
لە دیدارەکەدا، لەلایەن پسپۆڕ و شارەزایان چەندین بابەتى زانستى پەیوەست بە نەخۆشى تای خوێن بەربوون، کە نەخۆشیەکی ڤایرۆسی هاوبەشە لە نێوان مرۆڤ و ئاژەڵ و مەترسی گەورەی لە سەر ژیانى مرۆڤ هەیە، له دیدارهكهدا چارەسەرى خرایە بەر باس و هۆكار و قەڵاچووکردن و بەرنگاربوونەوەشی دەست نیشانکرا.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.