Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 12:51

حکوومەتی لوبنان بە هاوکاری ئەمریکا کۆنتڕۆڵی فرۆکەخانەی بەیروتی کردەوە

کوردستان TV
100%

ئاژانسێکی هەواڵی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، حکوومەتی لوبنان بە هاوکاری ئەمریکا توانیویەتی فرۆکەخانەی بەیروت لە ژێر دەستی حیزبوڵا دەربهێنێت و بەتواوەتی کۆنتڕۆڵی بکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی ئایاری 2025، ئاژانسی هەواڵی ئەمریکی واڵ ستریت جۆرناڵ بلاوی کردووەتەوە، چەندین کارمەند کە گومانیان لێ دەکرێت کاریان بۆ حیزبوڵا کردبێت، لە فرۆکەخانەی بەیروت لەکارەکانیان دوورخراونەتەوە.

راشیان گەیاند گەشتەکانی نێوان ئێران و بەیروت ڕاگیراوە لە مانگی شوباتی 2024وە بەهۆی گواستنەوەی هاوکاری دارای بۆ حیزبوڵا،هەروەها تەواوی گەشتەکانی ترلەژێر چاودێری دەبن و رێوشوێنی توندی ئەمنی دەگیرێتە بەر.

حکوومەتی لوبنان بڕیاری داوە چاودێری ناو فرۆکەخانە بەهۆی ئامێری زیرەکی دەستکرد چڕتر بکات.

راشیان گەیاند ماوەی چەند ساڵێکە حیزبوڵا فرۆکەخانەی لوبنانیان وەک دەروازەیەک بۆ دەربازبوونی دارودەستەکەیان بەکار هێناوە.

هێزە ئەمنییەکانی بەیروت توانیان چەند کەسێک دەستگیر بکەن کە ویستویانە بڕی 22 کیلۆگرام زێڕ بگوازنەوە بۆ هێزەکانی حیزبوڵا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.