سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دهۆک پرۆژەی رووناکی بەسەرکردەوە و سەردانی گەڕەکی بەرۆشکێی شارەکەی کرد کە مانگی رابردوو بەهۆی کەم بەکارهێنانی کارەبا، زۆربەی ماڵەکان بڕە پارەیەکی کەمیان بۆ هاتووەتەوە.
رۆژی یەکشەممە 11ـی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دهۆک پرۆژەی رووناکی بەسەرکردەوە و سەردانی چەند ماڵێکی گەڕەکەکەی کرد بۆ ئەوەی لە نزیکەوە لەبارەی پرۆژەکە گفتوگۆیان لەگەڵ بکات.
مەسروور بارزانی لە سەردانەکەیدا بۆ دهۆک چەند ماڵێکی لە گەڕەکی بەرۆشکێی شارەکە بەسەرکردەوە، بەپێی داتاکانی پرۆژەی رووناکی، زۆربەی ماڵەکانی ئەو گەڕەکە کە پرۆژەی رووناکییان پێ گەیشتووە، مانگی رابردوو کەمتر لە 35 هەزار دیناریان بۆ هاتووەتەوە.
پرۆژەی رووناکی، پرۆژەیەکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ گەیاندنی کارەبای 24 کاتژمێری بە هەموو ماڵەکانی هەرێمی کوردستان و بڕیارە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026 پرۆژەکە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.