Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 23:54

کەشناسی: ئەمرۆ ئاسمان ساماڵ و سبەی باران دەبارێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵێت، پلەی گەرما جێگیر دەبێت و سبەی نمەباران دەبارێت و پلەی گەرما دادەبەزێت.

 

رۆژی یەکشەممە 11ـی ئایاری 2025، بەڵێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ "ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان هەورى زیاتر دەبێت".

 

کەشناسی لەبارەی پلەکانی گەرما پێشبینی کردووە؛ "پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و گۆڕانێکی ئەوتۆی بەسەردا نایەت".

 

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێسبینی دەکات سبەی دووشەممە 12ـی ئایاری 2025؛ "ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بەگشتى ، لە ئەنجامى دروست بوونى ناجێگیرییەک لەسەر ناوچەکەمان ئەگەرى تاوەباران لە سەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە بەشێوەى نمە بارانی پچڕ پچڕ و هەندێ کات هەورە تریشقەى لەگەڵ دەبێت".

 

زیاتر روونکراوەتەوە؛ "لەگەڵ ئەم ناجێگیرییە لەکەشدا ئەگەرى زیادبوونى خێرایی با هەیە کە هەندێ کات بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵى لەگەڵدا دەبێت، ئەگەرى باران بارین لە سەر سنوورى ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى دهۆک و سلێمانى زیاتر دەبێت".

 

ئەو بەڕێوەبەرایەتییە پێشبینی دەکات سبەی پلەی گەرما لە هەرێمی کوردستان لە نێوان دوو بۆ پێنج پلەی سیلیزی دابەزێت.

 

پلەی گەرمای تۆمارکراو لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان

هەولێر : 32 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 30 پلەی سیلیزی

دهۆک : 30 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 34 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 31 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 30 پلەی سیلیزی

سۆران : 29 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران :19 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 36 پلەی سیلیزی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.