دۆناڵد ترەمپ،سەرۆکی ئەمریکا، کۆبوونەوەکەی لەگەڵ چین بە بنیادنەر ناوبرد و ئاماژەی بەوە کرد گەیشتوونەتە رێککەوتنی بازرگانی.
ئەمرۆ یەکشەممە 11ی ئاداری 2025، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس بڵاویکردووەتەوە، کۆبوونەوەی نێوان ئەمریکا و چین زۆر باش بەڕێوەچووە و لەسەر چەند پرسێکی گرنگ گەیشتووین بە رێکەوتن.
گوتیشی: ''دەمانەوێت هەردوو وڵات بەرژەوەندی یەکدی ببین و لە پێناو بەرەو پێشچوونی بازرگانی لەگەڵ یەکدی دەست کراوەتربن''
دۆناڵد ترەمپ لە سەر کۆبوونەوەکانی لەگەڵ چین و وردەکاری کۆبوونەوەکەی هیچی ئاشکرا نەکرد و تەنها گوتی بەرەو پێشچوونی باش هەیە.
دوێنێ شەممە بەرپرسانی چین و ئەمریکا لە سوویسرا کۆبوونەوە و گەیشتنە رێکەوتن لەسەر وەستاندنی جەنگی ئابووری نێوان هەردوو زڵهێز، ئەم جەنگە ئابووریە ترس و دڵەڕاوکێی خستبووە دڵی هەموو وڵاتان، چوونکە دەبووە هۆی هەڵئاوسانێکی گەورە لە جیهاندا.
وەفدی چین لەلایەن هی لیڤینگ جێگری سەرۆک وەزیران سەرکردایەتی دەکرا و، وەفدی ئەمریکاش لەلایەن وەزیری گەنجینەی ئەمریکا سکۆت بێسێنت سەرکردایەتی دەکرا، لە دوای کۆبوونەوەکەیان هیچ لایەک لە وەفدەکە ئامادە نەبوون هیچ لێدوانێکی فەرمی بدەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.