ئه‌مرۆ شه‌ممه 10ی ئایاری 2025 وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌جبه‌یه‌كی تر له ناوی كارمه‌ند و ئه‌فسه‌رانی وه‌زاره‌ت له دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی زه‌وی راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی..
دوا بەدوای گەرانەوەی وەجبەی یەکەمی پێدانی زەوی بۆ ئەفسەران و پلەدارانی وەزارەتی پێشمەرگه، لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی بۆ پێدانی زەوی بۆ(9579) ئەفسەر و پلەداری لیوا و یەکەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە وەرگیراوە، بەم شێوەیەی خوارەوە.
- ئومرەی ب. ئیدارەی ئەفسەران131 کەس.
- لیوای 2ی پیادە 708 کەس.
- لیوای 4ی پیادە 1400کەس.
- لیوای 7ی پیادە 1672 کەس.
- لیوای 11ی پیادە 1617 کەس.
- لیوای 12ی پیادە 1622کەس.
- لیوای 17ی پیادە 1019 کەس.
- لیوای 18ی پیادە 1410 کەس.
کۆی گشتی (9579) کەس لەم وەجبەیە سودمەند دەبن و پڕۆسەکەش بەردەوامی دەبێت .
بۆیە داوا لە هەموو ئەو هێز و یەکانەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەین پەلە بکەن لە ڕێکخستن و بە داتاکردنی فۆرمەکانیان و بە ڕێک و پێکی ناردنیان بۆ لیژنەی زەوی وەزارەتمان و هاوکار بن لە جێبەجێکردنی ئەو ڕێنماییانەی بۆیان نێردراوە، بۆ ئەوەی زۆرترین پێشمەرگە سوودمەند بێت لەم پڕۆسەیە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
10ی ئایاری 2025
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.