ئه‌مڕۆ شه‌ممه كۆمپانیای (ستاتیستا ) كه تایبه‌ته به بواری ئایتی و ته‌كنه‌لۆژی له تازه‌ترین راپۆرتیدا رایگه‌یاندووه : ژمارەی بەکارهێنەرانی ئه‌نتەرنێت لە جیهاندا تا مانگی شوباتی ساڵی رابردوو 2024 گەیشتووەتە 5.56 ملیار کەس کە دەکاتە 67.9%ی كۆی دانیشتوانی جیهان.
هه‌ر له ڕاپۆرته‌كه‌ی كۆمپانیای (ستاتیستا ) كه بووته جێی بایه‌خی میدیاكانی جیهان ئه‌وه‌ش هاتووه: لەو ژمارەیەش 5.24 ملیار کەس کە دەکاتە 63.9%ی دانیشتوانی جیهان به ته‌نیا سۆشیال میدیایان بەکارهێناوە.
هه‌ر له راپۆرته‌كه‌ی ستاتیستا ریزبەندی 12 وڵاتی سەرەکی بەپێی ژمارەی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت له جیهان خراوه‌ته‌ڕوو به‌م شێوه‌یه :
1. چین: یەک ملیار و 100 ملیۆن بەکارهێنەری ئینتەرنێت.
2. هیندستان: 806 ملیۆن بەکارهێنەری ئینتەرنێت.
3. ئەمریکا: 322 ملیۆن بەکارهێنەری ئینتەرنێت.
4. ئەندەنوسیا: 212 ملیۆن بەکارهێنەری ئینتەرنێت.
5. بەڕازیل: 183 ملیۆن بەکارهێنەری ئینتەرنێت.
6. روسیا: 133 ملیۆن بەکارهێنەری ئینتەرنێت.
7. پاکستان: 116 ملیۆن بەکارهێنەری ئینتەرنێت.
8. مەکسیک: 110ملیۆن بەکارهێنەری ئینتەرنێت.
9. ژاپۆن: 109 ملیۆن بەکارهێنەری ئینتەرنێت.
10. نێجیریا: 107 ملیۆن بەکارهێنەری ئینتەرنێت.
11. فلیپین: 97.5 ملیۆن بەکارهێنەری ئینتەرنێت.
12. میسر: 96.3 ملیۆن بەکارهێنەری ئینتەرنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.