دوای چه‌ندین رۆژ له گرژیی و ئاڵۆزییه‌كان له نێوان هیندستان و پاكستان له‌سه‌ر رووداوێكی هه‌رێمی كشمیر دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند : به‌خۆشحاڵیه‌وه ئاگربه‌ستی كۆتایی نێوان هیندستان و پاكستان راده‌گه‌یه‌نم .
ئه‌مرۆ شه‌ممه 10ی ئایاری 2025 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی 'زە تروس' ڕایگەیاند: "بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنم، دوای دانوستانەکان بە نێوەندگیری ئەمەریکا، هیندستان و پاکستان لەسەر ئاگربەستێکی دەستبەجێ و گشتگیر ڕێککەوتن.
دۆناڵد تره‌مپ راشیگه‌یاندووه: ئه‌م شه‌و شه‌وێكی درێژ و پڕ گفتوگۆمان ئه‌نجامدا تا به ئاكام گه‌یشتین بۆ چاره‌سه‌ری كۆتایی له‌و كێشه‌یه‌ی كه له‌نێوان هیندستان و پاكستان دروست بوو بوو و گه‌یشتینه ئاگربه‌ستی كۆتایی له نێوانیاندا .
هاوكات هه‌ر له باره‌ی ئاگربه‌ستی نێوان هیندستان و پاكستان مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و به‌ر‌پرسی ئاژانسی ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مه‌ریكا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "لە ماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوودا لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەمەریکا و بەرپرسانی باڵای هیندستان و پاکستان پەیوەندیم هەبووە و به نێوه‌ندگیریی ئێمه هیندستان و پاكستان له‌سه‌ر ئاگربه‌ستی كۆتایی رێككه‌وتن.
ماوەی چەند ڕۆژێکە هیندستان و پاکستان بۆمبارانی پێگە سەربازییەکانی یەكتری دەکەن و بەهۆیەوە لانیکەم 50 کەس کوژراون كه جگه له سه‌رباز خه‌ڵكی سڤیلیشی تێدایه، هه‌روه‌ها زیاتر لە 100 کەسی دیکەش له نێوان هه‌ردوولا بریندار بوون. جگه له‌وه هەر بەهۆی شەڕەکەوە دەیان فڕۆکەخانە لەو دوو وڵاتە لە کار کەوتوون و كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر جوڵه‌ی بازرگانی نێوان هه‌ردوو وڵات دروست كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.