Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:14

مەسرور بارزانی پێشوازیی لە بەرپرسی نوێی نووسینگەی کونسوڵگەریی ژاپۆن کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە بەرپرسی نوێی نووسینگەی کونسوڵگەریی ژاپۆن کرد و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا پشتیوانی خۆی بۆ سەرخستنی ئەرکەکانی لە پۆستە نوێیەکەیدا دەربڕی.

 

رۆژی شەممە 10ـی ئایاری 2025 سەرۆکایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ "مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە هیتۆشی ئیشیزوکا بەرپرسی نوێی نووسینگەی کونسوڵگەریی ژاپۆن لە هەولێر کرد".

 

بەگوێرەی راگەیەنراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان؛ "سەرۆکی حکوومەت، وێڕای پیرۆزبایی دەستبەرکاربوون و دەربڕینی پشتیوانیی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی، سوپاسی حکومەتی ژاپۆن و بە تایبەتیش ئاژانسی هاریکاری نێودەوڵەتی ژاپۆن "جایکا"ـی کرد کە چەندین پڕۆژەی گرنگ لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدات".


هەر لەو کۆبوونەوەیەدا؛ "بەرپرسی نوێی نووسینگەی کونسوڵگەریی ژاپۆن لە هەولێر، خواستی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.