سه‌رۆك بارزانی له دیدارێكی تایبه‌تدا كه كه‌ناڵی ئاسمانی شه‌مس له چوارچێوه‌ی تۆڕی میدیایی كوردستان له‌گه‌ڵی دا ئه‌نجامی دابوو كه ئه‌مشه‌و كاتژمێر 21:00 له‌سه‌ر شاشه‌ی كوردستان تیڤی په‌خشكرا، شه‌ن و كه‌وی چه‌ندین بابه‌تی گرنگی مێژوویی كرد كه له قۆناغه‌كانی ژیانی تایبه‌تی و سیاسی‌دا پێیدا تیپه‌ڕیووه.
ژیانی تایبه‌تی
من له ژیانمدا زۆر كاریگه‌ر بوومه به باوكم، ئه‌و به شانازییه‌وه منی ڕاهێنا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به فه‌خره‌وه پیشمه‌رگایه‌تی قه‌بوڵ بكه‌م له‌پێناو میلله‌ته‌كه‌م، سه‌رۆك بارزانی له میانی قسه‌كانیدا راشیگه‌یاند: مێژووی خه‌باتی ماڵباتی ئیمه بۆ شێخ عه‌بدولسه‌لامی مامم ده‌گه‌ڕێته‌وه كاتێك له سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م دروشمی داكۆكی كردنی له مافه‌كانی میلله‌ته‌كه‌ی به‌رزكرده‌وه كه دواجار ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه له ساڵی 1914 عوسمانییه‌كان له‌سێداره‌ی بده‌ن .
سه‌رۆك بارزانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، چه‌نده‌ی ده‌كه‌م شتێك نادۆزمه‌وه له ژیانمدا كردبێتم و لێی په‌شیمان بم ، به‌ڵام ئه‌وه ده‌زانم ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌بینری بێ شك به‌رهه‌می خه‌باتی لاوان و خوێنی شه‌هیدانه و كه‌س خێری پێنه‌كردووین.
هه‌ر له میانی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند: ئێمه له‌مێژ ساڵه له‌سه‌ر ئه‌م خاكه ده‌ژین و خاكی كه‌سمان داگیر نه‌كردووه ، به‌ڵام كاتێك كوردستانی گه‌وره دابه‌شكرا پرس به ئێمه نه‌كرا. ئێستاش ده‌مانه‌وێت پارچه‌كانی كوردستان به ئاشتی و ئارامی له‌گه‌ل وڵاته‌كانیان بژین و مافه‌كانیان پارێزراو بێت، شه‌ڕ له هه‌موو شت خراپتره به‌ڵام له‌شه‌ڕ خراپتر ته‌سلیمبوونه.
دیدی سه‌رۆك بارزانی بۆ دۆخی سووریا
له‌باره‌ی دۆخی سووریا سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند: هه‌موومان باكگراوندی به‌رپرسانی ئێستای سووریا ده‌زانین كه چۆن بووه، به‌ڵام ئێستا نیه‌تیان ئه‌رێنی ده‌بینین و خۆیان داوای رێككه‌وتنیان كردووه له‌گه‌ل كورد، ئێمه‌ش پشتیوانی هه‌موو هه‌وڵێك ده‌كه‌ین بۆ ئاشتی و سه‌قامگیری له سووریادا كه مافی كورد و پێكهاته‌كان پارێزراو بێت، ئه‌گه‌رچی په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆمان نیه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی كاتیی سووریادا .
دیدی سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران
له‌باره‌ی ئێرانه‌وه له دیداره تایبه‌ته‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند، ئێمه قه‌ت نه‌مانویستووه له‌گه‌ل ئێران له‌كێشه‌دا بین، هه‌ندیجار گرفت دروستبووه، به‌ڵام ئێستا په‌یوه‌ندیمان باشه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئێران و له‌یه‌كترگه‌یشتن هه‌یه له‌سه‌ر پرس و بابه‌ته‌كان.
دیدی سه‌رۆك بارزانی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا
له‌باره‌ی گرژییه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند: من ئاگاداری ئه‌وه نیم كه ئێران چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌یه یاخود نا، به‌ڵام ئێمه له‌گه‌ڵ پره‌نسیپی دایه‌لۆگین له‌نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا كه به‌ڕێگه‌ی دایه‌لۆگ بگه‌نه ڕێككه‌وتنی كۆتایی، به‌ڵام له‌سه‌ر حیسابی كرین و فرۆشتنی هیچ كه‌س و لایه‌نێك نه‌بێت.
دیدی سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان كوردستان و ئه‌مه‌ریكا
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند: ئه‌مه‌ریكا له قۆناغه جیاوازه‌كاندا ڕۆڵی گه‌وره‌ی هه‌بووه له پێشكه‌وتنی كوردستان و هه‌مو كات پشتیوانی گه‌وره بووه بۆ ئێمه هه‌ر له كاتی ڕووخانی ڕژێمی به‌عس تا كۆتایی هاتنی شه‌ری داعش كه پێشمه‌رگه به یارمه‌تی ئه‌مه‌ریكا توانی ئوستوره‌ی داعش تێكبشكێنێت، به‌گشتی په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا زۆر باشه و داوای باشتریش ده‌كه‌ین.
هه‌ر له میانی قسه‌كانیدا له كۆتایی دیداره‌كه سه‌رۆك بارزانی زیاتر گوتی : من سه‌رۆك تره‌مپم نه‌بینووه رووبه‌روو، به‌ڵام ده‌بینم شێوازی كاركردنی جیاوازه له‌وانی تر ، له كاتی ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه تا ئێستا هه‌ندێ بڕیاری داوه زۆرم به دڵه‌و پشتگیریی ده‌كه‌م.
سه‌رۆك بارزانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: هیچ كه‌س و وڵاتێك وه‌كو ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌ری نییه به‌سه‌ر جیهانه‌وه، به‌هیوام دوور له ده‌ستبردن بۆ بژارده‌ی شه‌ڕ به‌ڕێگای ئاشتی كێشه‌ی ئێران و میلله‌تانی جیهان چاره‌سه‌ر بكرێت .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.