ئه‌مشه‌و سه‌رۆك بارزانی له دیدارێكی تایبه‌تدا كه كه‌ناڵی ئاسمانی شه‌مس له چوارچێوه‌ی تۆڕی میدیایی كوردستان له‌گه‌ڵی دا ئه‌نجامی داوه، شه‌ن و كه‌وی چه‌ندین بابه‌تی گرنگی مێژوویی ده‌كات كه له قۆناغه‌كانی ژیانی تایبه‌تی و سیاسی‌دا پێیدا تیپه‌ڕیووه.
بڕیار وایه، ئه‌مشه‌و كاتژمێر 21:00 به كاتی ئه‌ورووپا كه ده‌كاته كاتژمێر 9 به كاتی هه‌رێمی كوردستان دیداره تایبه‌ته‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی له‌سه‌ر شاشه‌ی كوردستان تیڤی په‌خش بكرێت بۆ هاوڵاتییانی كوردستان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه.
له‌م دیداره‌دا سه‌رۆك بارزانی راشكاوانه تیشك ده‌خاته سه‌ر وێستگه گرنگه‌كانی خه‌باتی سیاسی و ژیانی تایبه‌تی، چه‌ندین بابه‌ت و رووداویی گرنگی مێژوویی ده‌خاته‌ڕوو كه پێشتر باسی لێوه نه‌كراوه، له‌گه‌ڵ تیشك خستنه سه‌ر بابه‌تی رۆژ كه ئێستا له هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و جیهان ده‌بینرێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.