ئه‌مڕۆ هه‌ینی 9ی ئایاری 2025 فەرمانگەی تەندروستیی کەرکووک له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه: "ئەو منداڵە 9 ساڵییەی گومان دەکرا تووشی تای خوێنبەربوون بوو بێت، دوای ئه‌نجامدانی پشکنینی تاقیگەیی دەرکەوت تووشی نەخۆشیەکە نەبووە، بەمەش ئێستا کەرکووک هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی تای خوێنبەربوونی تێدا نییە.
فەرمانگەی تەندروستی کەرکووک ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: دڵنیایی ده‌ده‌ین دوای گرتنه‌به‌ری رێككاره ته‌ندروستییه‌كان کەرکووک ئێستا هیچ تووشبووێکی تای خوێنبەربوونی تێدا نییە.
ته‌ندروستیی كه‌ركوك داواش لە هاووڵاتییانی شاره‌كه ده‌كات پابەند بن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و هۆشیاریی به‌تایبه‌تی له سه‌روبه‌ندی نزیك بوونه‌وه له جه‌ژنی قورباندا .
له به‌شێكی تری راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی تەندروستی کەرکووک ئه‌وه‌ش هاتووه: "داوا لە هاووڵاتییان ده‌كه‌ین پشت بە سەرچاوەی باوەڕپێکراو ببەستن بۆ دەستخستنی زانیاریی فەرمی و لە هەواڵەکانی سۆشیال میدیا دوورکەونەوە کە به‌داخه‌وه زۆربه‌ی جارهەواڵی نا دروست بڵاودەکەنەوە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.