Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 21:42

بزانە ئەمڕۆ نرخی نەوتی عێراق لە بازاڕەكانی جیهان بە چەند بووە؟

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوتی عێراق بۆ هەردوو جۆری سووك و قورس لە بازاڕەكانی جیهان رووی لە دابەزین كردووە و هەر بەرمیلێك زیاتر لە دۆلارێكی ئەمەریكی دابەزیوە.

هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی سووكی بەسڕە لە بازاڕەكانی جیهان ئێستا نرخەكەی بە 62.51 دۆلارە، نەوتی قورسیش بە 59.00 دۆلارە، واتە هەردوو جۆرەكەیان 1.41 دۆلار نرخەكەی دابەزیوە.

سەرەڕای دابەزینی نرخی نەوتی عێراق، بەڵام ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوتی هەردوو جۆری برێنت و ئەمەریكا بەڕێژەی 0.40 دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

ئێستا نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بەرامبەرە بە 63.24 دۆلار، هەروەها هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی تێكساسی ئەمەریكیش نرخەكەی بەرامبەرە بە 60.29 دۆلار.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.