Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 00:47

بیل گیتس بڕیارە گرنگەكەی ژیانی دا.. 99%ی سەروەت و سامانەكەی دەبەخشێت

کوردستان TV
100%

بیل گیتس گەورە ملیاردێری ئەمەریكی و خاوەنی كۆمپانیای (مایكڕۆسۆفت)، بڕیاری دا 99% كۆی گشتی سەروەت و سامانەكەی بۆ كاری خێرخوازی ببەخشێت كە بە 200 ملیار دۆلار دەخەملێنرێت.

بیل گیتس كە ئێستا تەمەنی 69 ساڵە، بڕیاریداوە ئەو سەروەت و سامانەی لە ماوەی 20 ساڵی داهاتوودا ببەخشێت، واتە تا كۆتایی ساڵی 2045.

پلانی گیتس بۆ بەخشینی سەروەت و سامانەكەی بەمشێوەیە: لە ماوەی 20 ساڵدا 99%ی سامانەكەی بۆ كاری خێرخوازی لە جیهاندا ببەخشێت، تەنیا 1%ی بۆ خۆی و نەوەكانی بهێڵێتەوە.

گیتس چۆن بڕیاری دا سامانەكەی ببەخشێت: لەماوەی رابردوودا كۆمپانیاكەی هەڵسابوو بە دابینكردنی ڤاكسین بۆ ئەو نەخۆشییانەی چارەسەرییان هەیە بۆ وڵاتانی جیهانی سێیەم، ئەمە كاریگەرییەكی گەورەی لەسەر گیتس دروست كرد، جگە لەوەش بینیویەتی ماوەیەكە بەهۆی جەنگی رووسیا و ئۆكڕاینا و ئیسڕائیل و غەززە هاوكارییەكان وەك پێویست نین و خاون، بۆیە بڕیاری ئەو دەستپێشخەرییە بكات.

بیل گتیس جەختی كردووەتەوە كە سەرەڕای بەخشینی بەشێكی زۆری سامانەكەی بۆ كاری خێرخوازی لە ماوەی ساڵانی رابردوو، بەڵام هیچ بڕێك لە سەروەت و سامانەكەی كە ملیارەها دۆلارە كەمی نەكردووە.

گیتس هیوای دەخوازێت تا بەخشینی 99%ی داهاتەكەی لە ماوەی 20 ساڵی داهاتوودا لە ژیاندا بمێنێت بۆ ئەوەی بە چاوی خۆی كارە خێرخوازییەكانی ببینێت.

ئاماژەی بەوەش دا كە نایەوێت دوای مردنی، خەڵكی بڵێت ئەم پیاوە بە دەوڵەمەندی مرد، بەڵكو دەیەوێت هەتا پێی بكرێت كاری خێرخوازی بۆ مرۆڤایەتی بكات.

بیل گیتس لەگەڵ هاوسەرەكەی لە ساڵی 2000 كۆمپانیاكەی دروست كرد و دەیەوێت دوای مردنیشی بۆ چەندین ساڵ لە كاری خێرخوازی بەردەوام بێت، بەگوێرەی داتاكان تا ئێستا زیاتر لە 100 ملیار دۆلاری بۆ كاری خێرخوازی خەرج كردووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.