دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا داوای لە هەردوو وڵاتی رووسیا و ئۆكڕاینا كرد بۆ ماوەی 30 رۆژ ئاگربەستی بێ مەرج رابگەیەنن و شەڕی نێوانیان رابگرن.
ترەمپ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: داوا دەكەین بۆ ماوەی 30 ئاگربەست لەنێوان رووسیا و ئۆكڕاینا رابگەیەنرێت.
گوتیشی: ئەگەر رووسیا و ئۆكڕاینا ئەو ئاگربەستە رانەگەیەنن و رێزی نەگرن، واشنتن و هاوپەیمانان سزای زیاتر بەسەر هەردوو وڵات دەسەپێنن.
هەر دوای داواكەی دۆناڵد ترەمپ، فۆلۆدیمیر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكڕاینا ئامادەیی وڵاتەكەی نیشان دا بۆ راگەیاندنی ئاگربەست و راگرتنی شەڕ بۆ ماوەی 30 رۆژ.
پێشتریش دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاندبوو كە نزیكبوونەتەوە لە رێككەوتنی كۆتایی و كۆتاییهێنانی یەكجاری بە شەڕی نێوان رووسیا و ئۆكڕاینا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.