بەهۆی بەرزی تیشكی سەرووی وەنەوشەیی، بۆ سبەی هەینی هۆشداری دەدرێتە هاووڵاتییان خۆیان بەدووربگرن لە چوونە بەر تیشكی خۆر، چونكە زیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ دەبێت.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی رایگەیاند: سبەی هەینی پلەکانی گەرما لە تەواوی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان 2 بۆ 3 پلە بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن.
راشیگەیاند: بەهۆی بەرزی شێ لە هەوا و هەروەها بەرزی تیشکی سەرووی وەنەوشەیی لە کاتەکانی پێش نیوەڕۆ بۆ دوای نیوەڕۆ، باشتروایە ئەو کەسانەی دەچنە گەشت و سەیران خۆیان نەدەنە بەر تیشکی خۆر، چونکە زیانی هەیە بۆ تەندروستیان.
شارەزاكەی كەشناسی گوتیشی: پێشبینی دەكرێت سبەی هەینی لە کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە لە ناوچەکانی باکووری خۆرهەڵاتی هەرێم تاوەبارانی كورتخایەن ببارێت بەتایبیەت لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک و ئیدارەی سۆران و ناوچەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین و سلێمانی و کۆیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.