سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە كۆشكی سیستین لە ڤاتیكان، دووكەڵی سپی هەڵكراوە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت كە پاپای نوێ هەڵبژێردراوە.
تا ئێستا ناوی پاپای نوێ ئاشكرا نەكراوە، بەڵام ئەوە دەگەیەنێت كە پاپای نوێ لە كۆی 133 كەسایەتی باڵای كاسۆلیكی لە ئاستی جیهان زیاتر لە 89ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە.
چاوەڕوان دەكرێت هەر ئەمشەو پێنجشەممە و دوای چەند كاتژمێرێكی دیكە كەنیسەی كاسۆلیكی براوەی هەڵبژاردنەكان و ناوی پاپای نوێ ئاشكرا بكات.
رۆژی 21ی مانگی رابردوو، پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان بەهۆی تووشبوونی به نهخۆشی شیرپهنجهی سییهكان لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی داوایی کرد، بەگوێرەی یاساكانی ڤاتیكان دوای مردنی پاپا، دەبێت لە ماوەی 15 بۆ 20 رۆژ پاپای نوێ هەڵبژێردرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.