تا دێت گرژی و ئاڵۆزییه‌كان له نێوان هه‌ردوو وڵاتی خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی زیاتر په‌ره ده‌ستێنێت و جیهانیش وه‌كو ته‌ماشاكه‌ر سه‌یری به‌ریه‌ككه‌وتنه‌كان ده‌كه‌ن له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8ی ئایاری 2025 ڕۆژنامەی دەیلی تەلەگرافی بەریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، پاکستان هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی رژد ده‌كات دژی هیندستان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه هاژه‌كییانه‌ی كه كرایه سه‌ری له چه‌ند رۆژی رابردوودا‌و قوربانی زۆری خه‌ڵكی سڤیلی لێكه‌وته‌وه.
تا ئێستا نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ئاستی جیهانیدا داوای كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی نه‌كردووه بۆ مه‌به‌ستی وه‌ستانی شه‌ڕی نێوان پاكستان و هیندستان، به‌ڵام دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به شه‌ڕێكی نا لۆجیكی گه‌مژانه ناوی بردووه و داوای وه‌ستانی ده‌كات.
ڕۆژنامەی ده‌یلی ته‌له‌گراف ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: رووداوەکانی چه‌ند رۆژی رابردوو برینه قوڵه‌كانی چه‌ند ساڵه‌ی له نێوان پاكستان و هیندستان كولانده‌وه و رقی مێژوویی له نێوان ئه‌و دوو وڵاته فراوانتر كرد.
هاوكات شەهباز شەریف سەرۆکوەزیرانی پاکستان له نوێترین په‌یامیدا هەڕەشەی تووندی كردووه و رایگه‌یاندووه: ، تۆڵەی یەک بە یەکی ئەو دڵۆپە خوێنانە دەکەنەوە کە بەهۆی بۆردومانەکانی سوپای هیندستانەوە لە لەشی پاکستانییەکان رژاوە.
شەهباز شەریف سەرۆکوەزیرانی پاکستان لەڕێی تەلەڤزیۆنی فه‌رمی وڵاته‌كه‌وه وتارێکی بۆ جەماوەری وڵاتەکەی بڵاوکردەوە و تێیدا رایگه‌یاند: منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵان لەناو ئەو کەسانەدایە کە بەهۆی بۆردومانەکانی رۆژی چوارشەممەی هێندستانەوە کوژران و به‌دڵنیایی ئه‌وه لێخۆشبوونی بۆ نییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.